هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆ تووانی سه‌رکه‌وتنێكی گرینگ و زۆر زه‌حمه‌ت به‌ده‌ست بهێنیت کاتێک هه‌موو پێش بینیه‌کانی ئاواژۆ کردوه و به دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام له هه‌ڵبژارده‌ی کۆڵۆمبیای برده‌وه و خۆی گه‌یانده یاری پێش کۆتایی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه و چاوه‌ڕوانی براوه‌ی یاری نێوان ئه‌رجه‌نتین و ئۆراگوای ده‌کات که ئێستا ده‌ست پێ ده‌کات .
له‌سه‌ر یاریگای ئیستادیۆ ماریۆ ئه‌لبێرتۆ کامپێس له‌شاری کۆردۆبا و به‌ناوبژیوانێتی فرانچیسکۆ چاکۆنی مه‌کسیکی له یاری یه‌که‌می قۆناغی چاره‌کی کۆتایی پاڵه‌وانێتی کۆپا ئه‌مێریکا ـی 2011 که له ووڵاتی ئه‌رجه‌نتین ساز ده‌کرێت هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی کۆڵۆمبیا و پیرۆ به‌یه‌ک گه‌یشتن و سه‌رئه‌نجام هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆ به‌ئه‌نجامی دووگۆڵی بێ وه‌ڵام سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا و خۆی گه‌یانده یاری پێش کۆتایی
له نیوه‌ی یه‌که‌م ـدا و به‌پێچه‌وانه‌ی پێش بینیه‌کان هه‌ڵبژارده‌ی کۆڵۆمبیا ئه‌و ئاسته‌ی پێش که‌ش نه‌کرد که لێی چاوه‌ڕێ ده‌کرا و به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆ زۆر باشتر بوون هێرشیان ده‌برده سه‌رگۆڵی کافیتێرۆس به‌ڵام به‌بێ سوود و ئاکام و ئه‌م گێمه به‌بێ گۆڵ و به‌ئه‌نجامێکی سپی کۆتایی هات .
له‌سه‌ره‌تای گێمی دووه‌م سیناریۆی یاریه‌که تاراده‌یه‌ک ئاواژۆ بوه‌وه و هه‌ڵبژارده‌ی کۆڵۆمبیا کۆنترۆلی یاریگای کرد و جڵه‌وی یاری له‌ده‌ست ـدا بوو وه چه‌ندین جار له تۆمار کردنی گۆڵ نزیک بوونه‌وه به‌ڵام بێ سود بوو ،له خووله‌کی 60 ناوبژیوانی مه‌کسیکی لێدانێکی سزای درووستی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی کۆڵۆمبیا هه‌ژمار کرد به‌ڵام له به‌ختی ره‌شی هانده‌ران یاریزانی گۆڵکاری یانه‌ی پۆرتۆ ڤالکاو ڕادیمێل گارسیا لیدانه‌که‌ی به فیڕۆ دا‌و فڕێی دایه ده‌ره‌وه‌ی یاریگا ، یاریه‌که به‌رده‌وام بوو هه‌ردولا له گۆڵیک ده‌گه‌ڕان چونکه ده‌یانزانی به‌و تاکه گۆڵه ده‌گه‌ن به یااری پێش کۆتایی به‌ڵام ئه‌م گێمه‌ش به‌بێ گۆڵ کۆتایی هات و هه‌ردوولا به‌ره‌و کاتی زیاد کراو ڕییان کرد .
له یه‌که‌م هێرشی مه‌ترسسیداری تایمی زیاد کراوی یه‌که‌م ـدا یاریزان خوان ڤارگاس زۆری نه‌مابوو گۆڵی پێسکه‌وتن بۆ پیرۆ تۆمار بکات به‌ڵام گۆڵپارێز لویس ئێنریکی مارتینێز بووه ڕێگر له‌به‌رده‌می ، به‌گشتی پیرۆ باشتر ده‌بینران و له هاتنه ده‌ره‌وه‌یه‌کی بێ ناونشانی گۆڵپارێزی کۆڵۆمبیا یاریزان کارلۆس لۆپاتۆر تووانی گۆڵێکی جوان له‌لێدانێک یبه‌هێز تۆمار بکات له خووله‌کی 101 و ئه‌م گێمه به‌م تاکه گۆڵه به‌کۆتاهات .
نیوه‌ی دووه‌م ،کۆتایی هێنان بوو به خه‌ونه‌کانی کۆڵۆمبیا بوو کاتێک یاریزان مانویل ڤارگاس ـی یاریزانی یانه‌ی ڤیۆرێنتینا له‌لێدانێكی موشه‌ک ئاسا تووانی گۆڵی دووه‌م تۆمار بکات له خووله‌کی 110 و یاریه‌که به‌م ئه‌نجامه کۆتایی هات ،